تاڵیبان پشتیوانیی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتییانە دەردەبڕێت

سەربازانی ئەفغانستان لە ئەركێكی سەربازیدا دژ بە تاڵیبان فۆتۆ: ڕۆیتەرز

سەرۆكی بزوتنەوەی تاڵیبان پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ گەیشتنە چارەسەری سیاسییانە، كە ببێتەهۆی كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان لە ئەفغانستان، دەردەبڕێت.

هیبەڵا ئاوخوند زادە، سەرۆكی بزوتنەوەی تاڵیبان لە بەیاننامەیەكدا داوای چارەسەری كێشە ناوخۆییەكان و كۆتاییهێنان بە گرفتەكان بەبێ پشتبەستن بە لایەنی دەرەكی كرد، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەمریكا، دووپاتیشیكردەوە، ڕێگە بە بەكارهێنانی خاكی ئەفغانستان نادات بۆ هێرشكردنەسەر ئاسایشی هیچ دەوڵەتێكی دیكە.

سەرۆكی بزوتنەوەكە ڕاشیگەیاندووە، سوورن لەسەر گەیشتنە چارەسەر لەڕێی وتووێژەوە، “بەڵام لایەنی دووەم درێژە بە لەدەستدانی كات دەدات”، وەك ئەوەی لە بەیاننامەكەدا هاتووە.

ئەم ڕاگەیەنراوە بە چەند ڕۆژێك دێت دوای ئاشكراكردنی زانیارییەك لەلایەن دانوستانكارێكی حكومەتی ئەفغانستان، كە بەشدارە لە وتووێژەكانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان، بەوەی بزوتنەوەكە پێشنیازی ئاگربەستی كردووە بۆ ماوەی سێ مانگ لە بەرامبەر ئازادكردنی نزیكەی حەوت هەزار بەندكراوی نێو بەندینخانەكانی ئەفغانستان.

نادر نادری، دانوستانكاری ئەفغانی بەر لە دوو ڕۆژ بە ڕۆژنامەنووسانی وت، داواكردنی ئازادكردنی ئەو ژمارە بەندكراوە داوایەكی گەورەیە، ئاماژەی بەوەشكرد “یاخیبووان” داوای كوژاندنەوەی ناوی سەرانی بزوتنەوەكەشیان كردووە لە لیستی ڕەشی نەتەوە یەكگرتووەكاندا.

لە سەرەتاكانی ئایاری ڕابردووەوە هێرشی چەكدارانی تاڵیبان بۆسەر هێزەكانی ئەفغانستان زیادیكردووە، هەلی كشانەوەی هێزە بیانییەكانیان لە وڵاتەكە بۆ زیادكردنی پەلامارەكانیان قۆستووەتەوە، لەكاتێكدا بڕیارە بە كۆتایی ئابی داهاتوو كشانەوەی سەرجەم هێزە بیانییەكان بگاتە كۆتایی.

لە ئاكامی ئەو هێرشانەشدا بزوتنەوەكە ناوچەیەكی بەرفراوانی وڵاتیان كۆنتڕۆڵ كردووە، بەتایبەت بە باكووری ئەفغاستان و ڕۆژئاواكەیەوە.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندانی "تینووەكان" لە ئێران بەردەوامە

بابەتی دواتر

ئۆپیك+ ڕەزامەندی لەسەر زیادكردنی نەوتی عێراق و چەند وڵاتێكی دیكە دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share