بەرپرسی شانۆی نیشتمانیی ڕوسیا دەستی لەکارکێشایەوە.. “مووچە لە بكوژ وەرناگرم”‏

وەک ناڕەزاییەک دژی هێرشی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکرانیا، بەرپرسی ناوەندی شانۆی نیشتمانی لە مۆسکۆ دەستیلەکارکێشایەوە و دەڵێت، “مەحاڵە کار بۆ بکوژێک بکەیت”.

ئێلینا کۆڤاڵسکایا لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، دەستلە پۆستەکەی دەکێشێتەوە وەک بەڕێوەبەری شانۆی وڵات- شانۆی نیشتمانی لە ناوەندی نیشتمانی، ئەوەش وەک هەڵوێستێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر هێرشی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکرانیا.

ئەو شانۆکارە ڕوسیە دەڵێت، “مەحاڵە کار بۆ بکوژێک بکەیت و مووچەی لێوەربگریت”.

پێشتر دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین بۆ هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا ئەو شانۆکارە پرۆفایلی هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک گۆڕی بە ڕەنگی ڕەش وەك ناڕەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارەی سەرۆکی وڵاتەکەی.

 

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی مرۆیی لەبەردەرگای ئۆکرانیایە .. تائێستا 100 هەزار کەس ئاوارەبوون

بابەتی دواتر

‏"كەوتنی نزیكە"‏ <br> شەڕ لەناو كیێڤدایە.. زیلینسكی هەر لە پایتەختە و دەڵێت "چەك دانانێین"‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share