سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی: دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەیە

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکاتەوە، دەرگای دووەمی پارکی هەواری شار کراوەتەوە و هاوڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن بەکاریبهێنن لە کاتی چوونە ناو پارکەکە یاخود دەرچوون لێی.

شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کردنەوەی دەرگاکە لەپێناو کەمکردنەوە لۆد و قەرەباڵگییە و بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و گەشتیارانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پارکی هەواری شار یەکێکە لەو پارکانەی شاری سلێمانی کە لە رۆژانی پشوو و بۆنەکاندا، قەرەباڵغییەکی زۆری پێوەبەدیدەکرێت، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان و گەشتیاران رووی لێدەکەن بۆ پشوو وەرگرتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا هاتووە، به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد…
Total
0
Share