بوومەلەرزەیەک لە وڵاتێکی دراوسێی عێراق روویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەریرێختەر، لە شاری دیمەشق روویدا و لە وڵاتی دیکەی دراوسێی هەستی پێکرا.

دانیشتووانی دیمەشقی پایتەختی سوریا، هەستیان بە بوومەلەرزەیەک کرد کە گوڕی 5.2 پلە بە پێوەری رێختەر بوو، دانیشتوانی زۆرێک لە شارەکانی سوریا هەستیان بەو بوومەلەرزەیە کردووە، ئەمە جگە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، کە لەوێش هەستی پێکراوە.

ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزەی سوریا ڕریگەیاند، ئەو بوومەلەرزەیەی دانیشتوانی پارێزگاکان هەستیان پێکردووە لە دووری 4 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری سەلامیە لە ناوەڕاستی وڵات روویداوە.

ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکە چەند چالاکییەکی بەردەوامی بومەلەرزەیی بەخۆیەوە بینیوە، کە کاریگەری لەسەر شارەکانی سەرتاسەری جوگرافیای سوریا و تورکیا دروستکردووە، بەڵام هیچ بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر رووینەداوە هاوشێوەی ئەوەی ساڵی رابردوو.

چەند رۆژێک لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە ناوەندی سوریای گرتەوە و بەهۆیەوە 25 برینداری لێکەوتەوە و ئەو بوومەلەرزەیە لەلایەن دانیشتووانی ئوردن و لوبنان هەستی پێکرا.

بابەتی پێشتر

کەسێک لە کونەماسی خنکا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بەرزترین نرخی زێڕ تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share