بەهۆی مانگرتنەوە نزیکەی 80٪ی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی برۆکسڵ هەڵوەشانەوە

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بڕۆکسڵ رایگەیاند، “نزیکەی 80٪ی گەشتە ئاسمانییەکان کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت، هەڵدەوەشێنەوە، ئەوەش بەهۆی مانگرتنی لەناکاوی فڕۆکەوانان و تیمە گەشتیارییەکانەوە.

لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی هێڵی ئاسمانی بڕۆکسڵ ئاماژەی بەوە کردووە، “نیگەرانین لە بانگەوازی سەندیکاکانی فڕۆکەوانان بۆ مانگرتنی لەناکاو و بانگهێشتیان دەکەین کە لەگەڵمان بن لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ بەردەوامبوون و رێگریکردن لە زیانەکان”.

پێشتر سێ سەندیکای فڕۆکەوانان بانگەوازی مانگرتنێکی 24 کاتژمێرییان کرد کە لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێدەکات و داوایان کرد ئەو یارمەتییانەی لە مووچەدا جێگیرنەکراون، پەیوەست بکرێنەوە بە بارودۆخی هەڵاوسان و زیادبکرێن.

سەندیکایەکی دیکە داوای لە تیمەکانی کابینەکەی کردووە بەشداری مانگرتنی فڕۆکەوانەکان بکەن بۆ ئەوەی داوای زیادکردنی مووچە و باشتر دابەشکردنی کاتەکانی کارکردن بکەن.

پێشتریش کۆمپانیاکە لە مانگی حوزەیرانی 2022دا رووبەڕووی مانگرتنێکی گەورە بووەوە کە فڕۆکەوانەکان و کارمەندانی تیمی فڕۆکەوانی لەخۆگرتبوو و گەشتەکانی ئەو وڵاتەی بە تەواو پەکخست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بەتاڵی گەنجینەی حکومەت دەکەن

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، پارەی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگەکانی داهاتوو گەرەنتیکراوە. وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆران و…
Total
0
Share