داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان نزیكەی 12 ملیار دینار بووە.

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە بڕەكەی 11 ملیار و 876 ملیۆن و 724 هەزار و 975 دینارە.

هەر بەپێی ئامارەكە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە رێژەی زیاتر لە 29% و بە بڕی نزیكەی 4 ملیار دینار كەمیكردووە.

سایتەكە روونیكردووەتەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 تایوانی هەژاند

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا 61 زیارەتكاری ئێرانی بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share