لە سەیرانگای ژاڵەناو گەشتیارێک خنکا

لە سەیرانگای ژاڵەناو لە قەزای دەربەندیخان گەنجێک لەناو ئاوی رووباری سیروان خنکا.

بەپێی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیرانگای ژاڵەناو گەنجێک کە بە رەگەز عەرەب بووە بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو ئاوی رووباری سیروان و خنکاوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی ئەمیر سەباح_ە و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا لە خانەقینەوە بە مەبەستی گەشتوگوزار روویان لە ناوچەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرابکرێت. د. سیروان حامید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند،…
Total
0
Share