توركیا لەبارەی هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی عێراق بڕیاریدا

وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی عێراقی تەمەنی كەمتر لە 15 و زیاتر لە 50 ساڵ هەڵبگرێت.

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەنكەرە كۆبوونەوە و لە دوای كۆبوونەوەی وەفدی هەردوولا، كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، بڕیاریانداوە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانی عێراقی تەمەنی كەمتر لە 15 و زیاتر لە 50 ساڵ هەڵبگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەی نێوان هەردوودا چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share