راوێژکارێکی سودانی: قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لە 9 ملیار دۆلار تێناپەڕێت

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیلەوە کردەوە کە قەرزە دەرەکییەکانی وڵاتەکەی لە نۆ ملیار دۆلار تێناپەڕێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”ئەو قەرزە دەرەکییەکانی کە دەبێت عێراق بیداتەوە لە نۆ ملیار دۆلار زیاتر تێناپەڕێت و بودجەی گشتیی ساڵانە بۆ دانەوەی سەرجەم قەرزەکان دابینکراوە بەپێی چۆنێتی ئەو قەرزەی کە کراوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا عێراق بەردەوام بووە لە دانەوەی قەرزە دەرەکییەکانی و میکانیزمی دانەوەی قەرزەکان بەپێی رێسا و رێنماییە دارایی و بانکییەکان ئەنجامدەدرێت بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی عێراق”.

دەشڵێت، ”دانەوەی بەردەوامی قەرزەکانمان سەقامگیریی لە توانای دانەوەی قەرز لە دەزگا نێودەوڵەتییەکان پیشانداوە لەدوای پەسەندکردنی یەکەم هەڵسەنگاندنی قەرز بۆ عێراق لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا”.

بابەتی پێشتر

رێبوار ته‌ها بۆ شارەوانیی کەرکوک: ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه‌ بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كان

بابەتی دواتر

پەتای "ئاوڵەی مەیمون" لە عێراق تۆماركراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share