پەتای “ئاوڵەی مەیمون” لە عێراق تۆماركراوە؟

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ حاڵەتێكی “ئاوڵەی مەیمون”ی تۆمارنەكردووە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە پەتای “ئاوڵەی مەیمون” لە عێراق تۆمارنەكراوە.

هەروەك ئامادەیی وەزارەتەكەی بۆ دیاریكردن و مامەڵە لەگەڵ هەر حاڵەتێكی پەتا بەشێوەیەكی گشتی دووپاتكردەوە.

بەدر وتیشی، “وەزارەتی تەندروستیی عێراق شوێنكەوتەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەبێت لەبارەی پێشهات و سەرجەم كاروبارەكانی پەیوەست بە نەخۆشییەكە”.

دوێنێ رێكخراوە جیهانییەكە رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لە ئەفریقا گەیشتووتە ئاستی “باری لەناكاوی جیهانی”، كە بەرزترین ئاستە لەلایەن رێكخراوی تەندروستییەوە رابگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک داوای خەرجکردنی پارەی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی…
Total
0
Share