رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە بانوەقەل دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە بانوەقەل رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون، کە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون.

ئاشکراشیکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکسە و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی قەرەداغ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

بابەتی دواتر

رێبوار ته‌ها بۆ شارەوانیی کەرکوک: ماوه‌ی دوو هەفتەتان هه‌یه‌ بۆ پاککردنەوەی شەقام و گه‌ڕه‌كه‌كان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share