کەشناسی: خۆڵبارینێکی چڕ دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

 

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری لە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ دەدات کە لە یەکشەممەوە دەستپێدەکات و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

عامر جابری بەڕێوەبەری چاودێریی کەشوهەوای عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە پارێزگاکانی عێراق دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، خۆڵبارینەکە لە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی دووشەممە چڕتردەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەپێی ئەو بەرپرسەی کەشناسیی عێراق، خۆڵبارینەکە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانیش دەگرێتەوە پلەکانی گەرما لە هەردوو پارێزگاکە چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە ڕۆژی سێشەممەوە کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی بونى تۆزێکى سوک لەئەمشەودا لە ناوچەکانى هەولێر، سلێمانى، کەرکوک و گەرمیان  دەوروبەرى، دەبێتە هۆی کەمبونەوەى مەودای بینینى ئاسۆیی،  ئەگەریش هەیە لە کاتەکانى شەودا تۆزەکە هەندێک زیاتر ببێت بەتایبەت لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان.

بابەتی پێشتر

لە کۆیە مێردمنداڵێک براکەی دەشێلێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share