پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک بەناوی (ح. ئـ. ئـ) کە لە دایکبووی ساڵی 1942ـە و پیشەی کاسب بووە لە ناحیەی چوارقوڕنە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە”.

باسی لەوەش كردووە، “بەوتەی کەسوکاری ئەو پیاوە، ڕۆژانە بە بەردەوامی خزمەتی مزگەوتی گەڕەکی خۆیانی کردووە و ئەمڕۆ لەکاتی پاککردنەوەی قاتی دووەمی مزگەوتەکە بەربووەتەوە و بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیس، “پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی و تەتدروستی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەولێر و بەغداد ڕێكبكەون مانگانە یەك ملیار دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی حكومەتی عێراق كە ئامادەكراوە تایبەت بە كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share