له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك و به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن، مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوە، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و دوای گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
ئاشکراشیکرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ج، م، ص) له‌دایكبووی 1980 به بڕیاریدادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی دوو له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن راگیراوه، هاوکات پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر به‌پێی مادده‌كانی (413 ، 14/1) له یاسای سزادانی عێراقی سزادراوە و به‌پێی مادده‌ی (382)ش به‌غیابی سزادراوه.