كونسوڵی ئێران لەبارەی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، هێشتا دەرکردنی ڤیزای گەشتیاری بۆ سەردانیکردنی ئێران لانەبراوە.

مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا هاتنی هاوڵاتییانی ئێرانی لە خاڵە سنوورییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بووە، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم و عێراق كە ڤیزای بازرگانی، تەندروستی، خوێندکاری و خێزانییان هەیە، دەتوانن سەردانی ئێران بکەن”.

بەڵام کونسوڵی ئێران لە سلێمانی دووپاتیكردووەتەوە، جگە لەو جۆرانەی دیكەی ڤیزا، “ڤێزای گەشتیاری بۆ عێراقییەکان دەرناکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share