تەندروستیی سلێمانی: كەسێك جەستەی لە64 %ی سووتابوو، ئەمڕۆ بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ دوای سووتانی جەستەی بە ڕێژەی 64 ٪ و مانەوەی نزیكەی سێ مانگ لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی جێهشێت.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “نەخۆشێكی تەمەن 22 ساڵ بە رێژەی 64 ٪ و پلە 2 و 3 دوای مانەوەی 80 رۆژ و ئەنجامدانی دەیان نەشتەرگەریی سەخت و بێبەرامبەر و بە هەوڵی هەموو پزیشكان و كارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری و جوانكاری، نەخۆشەكە بە تەندروستییەكی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەمە بۆ چەندەمین جارە نەخۆش لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ نەشتەرگەری و سووتاوی و جوانكاریی پلەبەرز بەرێژەی لە 55 ٪ بەرەو سەر چاك دەبێتەوە كە ستاندارێكی جیهانییە.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری كەركوك فەرمانی دەستبەكاربوونی بۆ جێگرەكەی دەركرد

بابەتی دواتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: هەموو ئەو دەنگە نەشازانەی لە بارەی كەركوكەوە قسەدەكەن كەركوكی نین و گرنگە كەركوكیەكان بەیەكەوە كاربكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share