لە بازگەكانی هەولێر بە شیرینی و ئاو پێشوازی لە گەشتیارانی عەرەب دەكرێت

لە هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا لە بازگەكان بە شیرینی و ئاوی خواردنەوە و چەند خزمەتگوزارییەكی جیاوازتر لە پێشوو پێشوازیی لە گەشتیاران دەكرێت و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێریش دەڵێت، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ هاتنی گەشتیارانی خوار و ناوەڕاستی عێراق.

ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باشتر پێشوازی لە گەشتیاران بكەن، لە جەژندا و “چەندین ڕێكاری گرنگ و پێویست دەگرینەبەر وەك دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری و چاودێریكردنی میوانخانەکان و چێشتخانەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە کردنەوەی ڕێستۆرانتەکان بۆ پیشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی”.

باسی لەوەشكردووە، لیژنەی تایبەتیان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان پێکھێناوە و بە شیرنی و ئاوی خواردنەوەوە پێشوازیی لە گەشتیاران دەكەن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، میوانخانە و چێشتخانەكان لە پێشوازیی گەشتیاراندا دەبن و چاودێریی نرخ و خزمەتگوزارییەكانیش دەكرێت.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی گەشتوگوزا، ژمارەی گەشتیارانی بیانی و عێراقی زیادی كردووە و چاوەڕێدەكرێت لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی كوردستان بكەن.

بەپێی ئاماری دەستەكە، تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێردا لە چوار مانگی ئەمساڵدا 671,146 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێریان كردووە و لەو ژمارەیەشدا نزیكەی 100 هەزاریان گەشتیاری بیانین و ئەوانی دیكە گەشتیارانی عەرەبن و لە پارێزگە و شوێنە جیاوازەكانی عێراقەوە هاتوون.

بابەتی پێشتر

تیک تاک.. چێڵسی فریا نەکەوێت سزای کەمەرشکێن دەدرێت

بابەتی دواتر

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێ حاڵەتی کۆلێرا لە دهۆک تۆمارکرا

بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە و ژمارەیەکی دیکەش گوماندەکرێت تووشبووبن. ئەڤرەسیاب موسا بەڕێوەبەری…
Total
0
Share