هاوڵاتییەک لە دەڤەری راپەڕین گیانیلەدەستدا و کەسوکارەکەی دەڵێن بەهۆی خواردنەوەی گیادەرمانییەک بووە

دوای مانەوەی بۆ ماوەی 29 رۆژ لە نەخۆشخانە هاوڵاتییەکی خەڵکی سنووری ناحیەی ژاراوە گیانیلەدەستدا و کەسوکارەی دەڵێن بەهۆی خواردنەوەی گیادەرمانییەک بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک کە پیشەی کاسب بووە و لەدایکبووی ساڵی 1972 بووە، لە ناحیەی ژاراوە بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە گەیاندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ لە 14ی 7ی ئەمساڵدا.

کەسوکارەکەی رایانگەیاندووە، ناوبراو باری دەروونی ناجێگیربووە و دەرمانی گیایی فریزو گەڵاپانی خواردووەتەوە و بەو هۆیەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و دواتر هەمان رۆژ  بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستیەوە بەڕێکراوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوانیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، هاوڵاتییەکە دوای مانەوەی بۆ 29 رۆژ لە نەخۆشخانە، بەهۆی کاریگەریی دەرمانەکەوە گیانیلەدەستدا و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی كەمی مەگنسیۆمەوە لە جەستەدا دروستدەبن

بابەتی دواتر

پەیامی مەحمود مەشهەدانی دوای كاندیدكردنی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share