شۆفێرێک دوای دوو کاتژمێر لە مردنی لە ئۆتۆمبیلەکەی دەرهێنرا

وێنە: ئەرشیف

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شۆفێرێک کە بارهەڵگرێکی پێبووە دوای گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ لە ڕێگەدا کۆنترۆڵی لە دەستداوە و دوای دوو کاتژمێر توانراوە دەربهێنرێت، بەڵام پێشتر گیانی لە دەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ی شوبات، لەسەر ڕێگەی مەرزی کێلێ هاوڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێ بووە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و پاشان وەرگەڕاوە، دوای دوو کاتژمێر لە ڕووداوەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە لایەن هێزەکانمان بە هاوکاری هاوڵاتییان دەرهێندراوە و بەڵام گیانی لەدەستداوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ” شۆفێرەکە دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بە وتەی کەسوکارەکەشی ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە ویستویەتی بارێکی تەماتە لە مەرزەکە بگوازێتەوە بۆ هەولێر و لە لۆفەیەکی نزیک مەرزەکە وەرگەڕاوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی: بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی ژێرزەوی نزیکەی 10 مەتر بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەری ئاوی ژێرزەویی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سلێمانی بە رێژەیەکی باش زیادیکردووە. خومار نەجم، بەڕێوەبەری ئاوی…
زیاتر ببینە

د. کاروان حەمەساڵح: ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا کاریگەریی لەسەر بەهای دینار هەیە

پسپۆڕێکی تایبەت لەبواری سەرکردایەتیکردن و بەڕێوەبردنی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی عێراق و ئەمریکا کاریگەریی لەسەر بەهای دینار هەیە. د.…
Total
0
Share