کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەک خۆڵبارین دەبێت

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و لە ناوچەکانی باشووری هەرێم خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک ناوچەکانی باشووری هەرێم.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، کەمێک نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی :41

دهۆک 41

کەرکوک : 44

هەڵەبجە : 42

زاخۆ :42

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 31

گەرمیان : 45

 

بابەتی پێشتر

کێشەی کەمئاوی لە هەولێر دەبێتە مانشێتی میدیا جیهانییەکان

بابەتی دواتر

پزیشکێکی ددان: لەدوای بەکارهێنانی دەرمانی ددان ئاو بە دەمتدا مەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share