پزیشکێکی ددان: لەدوای بەکارهێنانی دەرمانی ددان ئاو بە دەمتدا مەکە

پزیشکێکی ددان دەڵێت، بۆ ئەوەی رێگری لە کلۆربوونی ددانەکان بکەین، پێویست ناکات دوای بەکارهێنانی ددان شوشتن بە ئاو ناودەم پاکبکەینەوە.

پزیشکەکە ناوی سیبل_ە و لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا پزیشکە رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێگری لە کلۆربوونی ددانەکان بکەیت، دوای شوشتنی بە دەرمانی ددان ئاو یان هیچ پاککەرەوەیەکی دیکە بەکارمەهێنە.

ئاماژە بەوەشدەکات، دەرمانی ددان فلۆرایدی تێدایە، کاتێک بە ددانەکەوە جێدەمێنێت یارمەتی دووبارە دروستبوونەوەی مینای ددان دەدات، یان لایەنی کەم رێگری لە داخوران و کلۆربوونی ددانەکە دەکات.

ئاشکراشیدەکات، وا باشترە پێش شوشتنی ددان بە فڵچە بە پەتی ددان نێوانی ددانەکان پاکبکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجەی بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share