کارەبای سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “تۆڕێکی رووناکیی پێشکەوتوو بۆ یەکتربڕی فاروق دانراوە”.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە زاری کارزان کەریم، لێپرسراوی بەشی روناکی و ئەندامی لیژنەی تۆڕی رووناکیی یەکتربڕی ئارام بڵاویکردووەتەوە، ” تۆڕێکی رووناکیی پێشکەوتوو بۆ یەکتربڕی فاروق لەشەقامی مەلیک مەحمود دانراوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕووی هاوڵاتییاندا کرایەوە”.
باس لە ئەوەش دەکات، تۆڕی رووناکی یەکتربڕەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکهاتووە، بەشی یەکەم شەقامی بەرامبەر گردی سەلیم بەگ کە بریتیە لە دانانی 9 ستونی 12 مەتری (نوێ) بەهەموو پێکهاتەکانی و دانانەوەی 10 ستون لە ناو بلواری شەقامەکە، لەگەڵ دانانی 25 ستونی نوێ بە هەموو پێکهاتەکانیەوە.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت، هەروەها 11 بلاجیکتۆری 150 واتی بۆ ئەندەر پاسەکە دانراوە، کە بەشەوان کاردەکات لەگەڵ 8 بلاجیکتۆری 150 واتی کە لە چەند رۆژی داهاتوو دادەنرێت، کە بە رۆژ لە ناو ئەندەر پاسەکە کاردەکات.
دلیڤان محەمەد سەرۆکی لیژنەی کارەبایی یەکتربڕەکە دەڵێت، ” لەم پرۆژەیەدا بڕی 11 هەزار مەتر کێبڵی مسلحی 185ملم2 ی 11کەی ڤی راکێشرا بۆ ئەندەر گراوندکردنی سەرجەم فیدەرە ئۆڤەرهێدەکانی ئەم سنوورە کە بریتیبوون لە فیدەری(35،190)ی سنووری سیانەی مەڵکەندی وفیدەری(193)ی سیانەی ئەزمەڕو گۆڕینی تەواوی کێبڵی فیدەری 150ی رووناکی کەفیدەرێکی بەردەوامە، وە هەڵگرتنەوە و گواستنەوەی کێبڵی 33 کەی ڤی هەردوو فیدەری (فاروق1+فاروق2)کە کەتبوونە شەقامەکەوە بۆ ناو مەساری نوێ”.