سەعدی پیرە: كاتی هاتووە كار بۆ چارەسەری كێشەكانی كەركوك بكەین

وتەبێژی یەكێتی پیرۆزبایی سەركەوتنی ئیرادەی هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆ كەركوك دەكات و دەڵێت، كاتی ئەوە هاتووە كار بۆ چارەسەری كێشەكان بكەین.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە هەولێر رایگەیاند، زیاتر لە حەوت مانگ تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، دوێنێ بە هەوڵی هەموولایەك توانرا پارێزگارێكی بۆ دابنرێت و ئیدارەی كەركوك دەست بە دانانی بكرێت.

سەعدی پیرە وێڕای پیرۆزبایی لە پارێزگار و خەڵكی كەركوك، وتی، پێویستە پاش حەوت مانگ چاوەڕوانی داوای لێبوردن لە كەركوكییەكان بكەین لەو دواكەوتنە، لەكاتێكدا ئەوان لە 18ی كانونی یەكەم بە جۆش و خرۆشەوە روویان لە سندوقەكان كرد.

وتیشی، “دەستخۆشی دەكەم لە سەركردایەتیی یەكێتی بەتایبەت كاك بافڵ و، كاك ئاسۆ كە سەرپەرشتیاری كەركوكە، هەروەها كاك محەمەد تەمیمی كە نوێنەرایەتییەكی باشی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد و توانیان لە چارەكە كاتژمێری كۆتایی ئەو مانگەی دانراوە، زۆرینەیەكی گونجاو رێكبخەن بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆسەیە”.

وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە داهاتوودا ئەو كار و بەرنامەیەی پێویستە لە كەركوك لە چاكسازی، دۆخی هێزە ئەمنییەكان، دابینكردنی ئاشتیی ناوخۆیی، كۆتاییهێنان بە بیرۆكەی بەرتەسكانەی ئومێدی تەعریب و تەبعیس و دروستكردنی رایەڵە لەنێوان كەركوكییەكاندا وەزیفەی رێبوار تەها پارێزگاری نوێی كەركوكە.

دووپاتیشیكردەوە، نابێت ئەم پرسە وەكو پێرێ سەیری بكرێت، ئەمڕۆ ململانێی پێشتر كۆتایی هات، زمانی ئێستا زمانی پێكەوە ئیشكردن و چاكسازییە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی وادەی کۆتاییهاتنی لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share