سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە .

شارەوانییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، شەقامی کوردستان بە درێژایی (2130) مەتر و پانی (50) مەتر بەشێوەی دوو ساید  دروست دەکرێت و لەقۆناغی یەکەم یەک سایدی شەقامەکە تەواودەکرێت.

باس لەوەشکراوە، پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای HDA کە جێبەجێکاری پڕۆژەی گەرمیان سیتییە جێەجێدەکرێت و لەلایەن هەردوو سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان سەرپەرەشتی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری پارێزگاری سلێمانی: لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە قەرەبوودەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، داوامان لێکراوە خەمڵاندنێک بۆ زیانەکان بکەین تاوەکو قەرەبووی هاوڵاتییان بکەینەوە.…
زیاتر ببینە

ئاسۆ فەرەیدوون: پاشەكەوتی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆران و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم

ئاسۆ فەرەیدوون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند، پاشەكەوتی مووچە…
Total
0
Share