هۆشداری لە مەترسیی کوشندەی شەكرە دەستکردە بەناوبانگەكە دەدرێت

توێژینەوەیەكی نوێ پەیوەندی لەنێوان شەكرێكی دەستكردی باو، بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك دەبەستێتەوە، وەك ئەوەی تۆڕی فۆكس نیوز بڵاویكردووەتەوە.

توێژەران دەڵێن، پێکهاتەی کیمیایی شیرینکەرەوەی دەستکردی “ئیریسریتۆڵ”، كە جۆرێك شەكرە و بەكاردەهێنرێت بۆ زۆرێك لە خواردنەوە و خۆراكە كەم شەكر و كەم كالۆرییەكان، بەتایبەت لە سیستمە خۆراكییە كەم كاربۆهیدراتییەكان یان “كیتۆ”، دەبێتە هۆی زیادبوونی مەیینی خوێن و جەڵتە.

لە توێژینەوەكەدا پشتبەستراوە بە 20 خۆبەخشی تەندروست باش، لە ناوەندی تەمەنی 30 ساڵیدا، گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی شەكرە دەستكردەیان خواردووە ئاستی ئیریسریتۆڵ تیایاندا بە 1000 جار بەرزترە لەوانەی شەكری ئاسایی بەكاردەهێنن.

توێژینەوەكە جەختدەكاتەوە، پاش خواردنەوەی ئیریسریتۆڵ، مەترسیی لەبارەی جەڵتەی خوێن زیادیكردووە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاددەكات، ئەم كاریگەرە لەو نەخۆشانەدا بەدینەكرا كە گلۆكۆزیان خواردووەتەوە.

لەسەر بەدەستهاتووەكان، توێژینەوەكە دەڵێت، وا دەردەكەوێت خواردنەوەیەك كە كلۆگۆزی تیابێت سەلامەتترە لە خواردنەوەیەك كە بە ئیریسریتۆڵ ئامادەكرابێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەلایەن كارگێڕیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی و دەستەی ئەوروپی بۆ سەلامەتیی خۆراك، ئیریسریتۆڵ بە دانپێدانراو و سەلامەت دانراوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستان: پێنج کەس بە تۆمەتی راوکردنی ماسی بە کارەبا دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەیەوێت چاو بە یاسای تەمەنی خانەنشینبووندا بخشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share