عێراق گرێبەستی کڕینی 4.5 ملیۆن ژەمەڤاکسینی دیکەی فایزەری کردووە

وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند کە گرێبەستییان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی کردووە، بەمەبەستی کڕینی چوار ملیۆن و 500 هەزار ژەمەڤاکسینی فایزەر.

حەسەن تەمیمی ڕایگەیاند، ئێستا سێ جۆر ڤاکسین لە عێراقدا هەیە ئەوانیش (فایزەر، سینۆفارم و ئەسترازێنیکا)ن.

وەزیری تەندروستی، “سەرجەم ڤاکسینەکان چالاک و سەلامەتن و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەرپەرشتیی دەکات”.

لە بەرواری 11ی نیسان یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەری ئەمریکی گەیشتە عێراق و ژمارەی 50 هەزار ژەمەڤاکسین بووە، هەروەها لە 18ی مانگی داهاتوودا دووم کاروانی ڤاکسینەکە دەگاتە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share