شارۆچکەی مەخمور چۆن رزگارکرا؟

فۆتۆ: نیاز قاره‌مان

ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر ئازادکردنی شارۆچکەی مەخموردا تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی یەکێتی وردەکارییەکەی باسدەکات.

لیوا ئەیوب، لێپرسراوی دەستەی سەرپەرشتیاری لیوای سێ و حەوتی تایبەت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەمیشە لە ئامادەباشیدابووین هەر شەڕێک هەبووایە یەکسەر دەچووین، ئەو رۆژە بڕیارمان دابوو مەخمور بگرینەوە هەر بۆیە یەکسەر چووینە شارۆچکەکە کە هێزێکی زۆری پێشمەرگەش لەوێبوون، ئێمە چووینە بەشی دەستەچەپ کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوێبوون”.

دەشڵێت، “لەنێو مەخمور بازگەیەک هەیە کە بۆ گوندی باقرتێ دەڕوات لەوێ شەڕ گەرمبوو، دووبارە داعش هێرشیکردەوە و ئێمەش بەرپەرچمان دانەوە، کە تەنها هێزەکەی ئێمەبوو لەکاتی ئەو شەڕەدا لەوێبووین، چەندین تەرمی چەکدارەکانی داعشمان لەوێ فڕێدا”.

باس لە ئەوەش دەکات، “خودی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو کاتەدا لەوێ بوو لەبەر ئەوە پێشمەرگەکان بوێر و ئازا بوون”.

لیوا ئەیوب دەڵێت، “تاوەکو کاتژمێر 12ی شەو بە تەواوی شارۆچکەی مەخمورمان ئازادکرد، خەڵکی هەولێر بەوە دڵخۆش بوون و بە ئارامی نووستن، لەو شەڕەدا شەهیدێک و چوار بریندارمان هەبوو”.

 

 

بابەتی پێشتر

سبەی کۆمسیۆن کارمەندەکانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دیاریدەکات

بابەتی دواتر

لە ترسی بوومەلەرزەیەک بەهێز ژاپۆنییەکان خۆراک پاشەکەوت دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share