پلەكانی گەرما بۆ خوار 30 پلە دادەبەزن

كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە، نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی و دهۆك تۆماردەكرێت و بەرزترینیش لە كەركوك دەبێت.

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەزانیی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە و سبه‌ینێ پێنجشەممەی لە ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی باشووری كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن و کەشوهەوا فێنکتردەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆش لە پارێزگای كەركوك تۆماردەكرێت كە 33 پلە دەبێت، نزمترینیش لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆكن كە 28 و 27 پلە دەبن.

سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممە، كەشناسیی هەرێم پێشبینیكردووە، پلەكانی گەرما یەك پلە لە پارێزگاكانی هەولێر، هەڵەبجە و كەركوك بەرزببنەوە و لەنێوان 30 و 31 پلەدا ببن، بەڵام لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك هەروەكو خۆیان دەمێننەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە لەناو تونێلی دەربەندیخان، کارەبای شارەزوور کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و ئەو شۆرتە کارەبایەی تێیدا دروستبووە، چاکدەکرێتەوە، گرفتەكە گرفتی…
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە. غەریب…
Total
0
Share