لە ترسی بوومەلەرزەیەک بەهێز ژاپۆنییەکان خۆراک پاشەکەوت دەکەن

ئاژانسە هەواڵییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ژاپۆنییەکان دەستیانکردووە بە پاشەکەوتکردنی خۆراک لە ماڵەکانیاندا، دەسەڵاتدارانیش داوایان لێدەکەن ئەو کارە نەکەن و پێویست ناکات خۆراکی زیادە هەڵبگرن.

ئەمەش دوای ئەوە هات، هۆشداریدرا لە روودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لەلایەن ئاژانسی کەشناسیی وڵاتانی ئاسیاوە، کە دەکرێت بوومەلەرزەیەکی بەهێتر لە وڵاتەکە رووبدات لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی پێنجشەممە کە گوڕەکەی 7.1 پلە بە پێوەری رێختەر بوو و بەهۆیەوە 14 کەس برینداربوون.

لەناو فرۆشگایەکدا لە تۆکیۆ تابلۆیەک هەڵواسرابوو کە داوای لێبوردن لە کڕیاران دەکات بەهۆی بەردەستنەبوونی هەندێک بەرهەم لە ئەنجامی “راپۆرتە میدیاییەکان کە باس لە روودانی بوومەلەرزە دەکەن” و دەڵێت، رەنگە پێویست بکات چیتر رێژەی دیاریکراو دابنێین بۆ هەر کڕیارێک کە دەتوانێت بڕی چەند لە هەر شتێک بکڕێت.

ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین بوومەلەرزە تیایاندا روودەدات، لە هەر سەدەیەک یان دوو سەدەیەکدا رووبەڕووی بوومەلەرزە وێرانکەرەکان دەبێتەوە کە گوڕەکانیان لەسەروو هەشت پلەوەیە بە پێوەری رێختەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندزی گراهام لەبارەی بە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا: نیگەرانی و پرسیارم هەیە

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە…
زیاتر ببینە

تیمێکی زانایان ئێسکی بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە 99 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

تیمێکی زانایان لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا ئێسکەپەیکەری بەبەردبووی دایناسۆرێکیان دۆزیەوە کە قەبارەکەی هاوشێوەی قەبارەی سەگێک دەبێت و…
Total
0
Share