تەقینەوەیەك لە سنووری خورماتوو ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە سنووری قه‌زاى خورماتوو ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بۆمبێكی چێندراو بە چەند هاوڵاتییەكدا تەقیوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەك لە سنووری قەزای خورماتوو ڕوویدا، سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سلێمان بەگ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆمبێكی چێندراو لە جۆگەیەكی ئاوی سنووری قەزای خورماتوودا تەقیوەتەوە و سێ كەس كە خەڵكی گوندی مەفتولی باشووری ناحیەكەن برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، بۆمبەكە لە جۆگەیەكی ئاودا بە سێ مێردمنداڵدا تەقیوەتەوە و هەرسێكیان برینداربوون و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، یەكێك لەو سێ مێردمنداڵە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەركوك كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share