دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەنجامدەرانی تاوانەکەی ئەمڕۆی سنووری قەرەداغ سەر بە چەکدارانی داعشن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پاش گەیشتنی هێزەکانمان بە شوێنی رووداوەکەی ئەمڕۆی ناوچەی قەرەداغ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ووردکرا بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، بەڵگە و زانیاریی سەرەتایی دەستکەوت لەسەر رووداوەکە و لە ئەنجامدا دەرکەوت کە کردەوەیەکی تیرۆریستی یە و ئەنجامدەرانی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن.
دواینوەڕۆی ئەمڕۆ لە قۆپییەکانی قەرەداغ چەند چەکدارێک رووبەڕووی هێزێکی ئاسایش بوونەوە و لە ئەنجامدا دوو کارمەندی هێزەکانی ئاسایش شەهیدبوون.