رووداوێکی سەختی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کەسێک گیانیلەدەستداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی هیۆندای ئەلێنترا و نیسان تاکسی روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، بە وتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبێلە هیۆنداکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە تاکسییەکەدا کێشاوە جگە لەزیانە گیانییەکان زیانێکی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت بە ئاشتی چارەسەربکرێن

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، وڵاتانی دراوسێ هەر نیگەرانییەکیان هەیە دەبێت لەرێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسییەوە چارەسەربکرێن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک…
Total
0
Share