دیارترین تایبەتمەندییەکانی کاتژمێرە چاوەڕوانکراوەکەی گوگڵ

هەندێک لە ماڵپەڕەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیا زانیارییان لەبارەی ئەو کاتژمێرە زیرەکەوە دزەپێکردووە کە گوگڵ بۆ رکابەریکردن لەگەڵ کاتژمێرە نوێیەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ دەیخاتە بازاڕەوە.

ئەو ماڵپەڕانە ئەوەیان بڵاوکردووەتە، ”کاتژمێری گوگڵ پیکسڵ 3 بە پێی ستانداردی IP68 پێکهاتەکەی بەرگەی بەکارهێنانی لە ئاو و تۆز و خۆڵدا دگرێت و بە چوارچێوەیەکی کانزایی بەهێز دەورە دراوە، هەروەها شاشەکانی بە گۆریلا گلاس 5 پارێزراوە”.

کاتژمێرەکە شاشەیەکی AMOLED ی 1.4 ئینجی دەبێت، روونی شاشەکەی 456/456 پێکسڵ و زۆرترین رێژەی رووناکی نزیکەی 2000 cd/m دەبێت، شاشەکەش بە تەکنەلۆژیای Always-on display تەیار دەکرێت.

گوگڵ لە کاتژمێرەکەیدا سیستمی Android Wear OS 5 بەکاردەهێنێت و پڕۆسێسەری Qualcomm 5100 و رامی 2 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 32 گێگابایت دەبێت، هەروەها پاترییەکی Li-Ionە کە توانای 420 میلی ئەمپێری هەیە.

ئەو کاتژمێرە بە تەکنەلۆژیای eSIM پشتگیری دەکرێت و هەستەوەرێکی بۆ پێوانەکردنی لێدانی دڵ تێدایە لەگەڵ هەستەوەرێک بۆ پێوانەکردنی ئاستی ئۆکسجین لە خوێندا، هەروەها کاتژمێرەکە بە تەکنەلۆژیای بلوتوزی 5.0 تەیار کراوە و هەستەوەرێک بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمیی لەش تێدایە.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share