ڕۆزنه‌فت: ساڵى داهاتوو نرخى نه‌وت ده‌گاته‌ 120 دۆلار

كۆمپانیای ڕۆزنه‌فتی ڕوسی كه‌ تایبەته‌ بە وزە پێشبینیده‌كات لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022دا نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزببێتەوە.

ئۆتابیک کریمۆڤ، جێگری سەرۆکی بازرگانی و لۆجستیی کۆمپانیای ڕۆزنه‌فتی ڕوسی لە کۆڕبەندی جیھانی لە بۆڕسەی مۆسکۆ ڕایگەیاندووه‌، “پێشبینیده‌كه‌ین لە نیوەی دووەمی ساڵی داھاتوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 120 دۆلار”.

ئێستا نرخى بەرمیلێك نه‌وت لەسه‌رووی 80 دۆلاره‌وەیە، پێشتریش چه‌ند جارێك وه‌زیری نه‌وتى عێراق و به‌رپرسانى دیكه‌ پێشبینی خۆیان بۆ بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت ئاشکراكردبوو.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار پێشبینى ئه‌وه‌ى كردبوو ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا بۆ 100 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئازه‌ربایجان درێژكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕووباری زراران خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
13
Share