یۆنان بۆ رزگاربوون لە کۆچی هاوڵاتییانی بۆ وڵاتەکەی هاوکاری میسر دەکات

کۆچکردن بەرەو یۆنان رووی لە زۆربوون کردووەتەوە، بە جۆرێک بە گوێرەی ئامارێک مانگی رابردوو 400٪ رێژەی کۆچی نایاسایی بۆ ناو وڵاتەکە زیادیکردووە، بەشی زۆری ئەوانەی ئەچن هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و ژمارەی کۆچبەرە میسرییەکان بەرزە.

بڕیار وایە، کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیری یۆنان و بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا سەردانی میسر بکەن و رێککەوتنێک واژۆ بکەن کە پاکێجێکی هاوکاری تێدایە بە بڕی 8 ملیار دۆلار بۆ میسر، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی کۆچە.

دیمیتریس کیریدیس، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان رایگەیاند، هیچ گومانێک لەوەدا نیە کە میسر زیانێکی گەورەی پێگەیشتووە بەهۆی قەیرانەکانی ناوچەکەوە. ئابووری وڵاتەکە ئەوەندە باش نەبوو و قەیرانەکانی ناوچەکەش و لێشاوی کۆچی خەڵکی ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە، دۆخەکەی خراپتر کردووە.

لە دوای دەستپێکی جەنگەوە، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی میسری دەگەنە دوورگەکانی کرێت و گاڤدۆسی باشووری یۆنان و لە ساڵی 2015ەوە یۆنان دەروازەی کۆچبەران بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئاسیاوە بۆ یەکێتی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان دوو کەس هێرشدەکەنە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەیەک و دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێكۆڵینەوەیەك: 71%ی دیموكراتخوازەكان ڕقیان لە كۆماریخوازەكانە و ئامادەنین لەگەڵیاندا بچنە ژووان

دامەزراوەی “ئایكیۆس”ی ئەمریكی لێكۆڵینەوەیەكی لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕقلێبوونەوەی لایەنگرانی هەردوو پارتە سەرەكییەكەی ئەمریكا لە یەكتر كردووە و دەركەوتووە،…
Total
0
Share