دەسەڵاتی گواستنەوەی راژە و تەنسیب بە پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین درا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ناهاوسەنگیی رێژەی فەرمانبەران و ئاسانکاریی رێکارەکان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی میلاکات و بەرزکردنەوەی کارایی دام و دەزگاکانی حکومەت لەو ناوچانە، رەزامەندیی لەسەر دراوە هەریەكە لە پارێزگاری (سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەسەڵاتی دەرکردنی فەرمانی گواستنەوەی راژە و تەنسیبیان پێدەدرێت.

بەگوێرەی نوسراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتەکە بۆ ماوەی دوو ساڵە و بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حكوومییەکانە لە پسپۆڕییە جیاوازەکان جگە لە راژەی سەربازی، ئەم فەرمانە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش ناگرێتەوە.

هاوکات، حکومەت رەزامەندی داوە بە دامەزراندنی 177 فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست لە پسپۆڕییە .جیاوازەکان بۆ سلێمانی و چەند بڕیارێکی دیکە

هاوکات، بۆ پارێزگای هەڵەبجە رەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی 52 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست لە پسپۆڕییە جیاوازەكان بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و قایمقامیەتەكانی و ناحیەكان و چەند بڕیارێکی دیکە.

جگە لەوەش، چەند نوسراوێک بۆ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان دەرکرا:

نووسراوه‌كانى حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕين.

نووسراوه‌كانى حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گەرمیان.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: ئەگەر لەسەر کەرکوک رێکنەکەوین پرسەکە دەچێتە دادگای فیدراڵی

بابەتی دواتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ قاسم شەشۆ دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share