12 هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە تونس بێسەروشوێن بوون

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە 12 هاوڵاتیی هەرێم کە بەمەبەستی کۆچکردنی نایاسایی روویان لە وڵاتی تونس کردبوو بێسەروشوێن بوون.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند پەیوەندییەکمان پێوەکراوە سەبارەت بە دیارنەمانی ژمارەیەک هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی تونس، تا ئێستا نەتوانراوە هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بزانرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی هاوڵاتییەکان 12 کەسە بەمەبەستی پەڕینەوەیان لە دەریای سپی ناوەڕاست و گەیشتنیان بە وڵاتی ئیتاڵیا روویان لەو وڵاتە کردووە، تا ئێستا نازانین دەستگیرکراون لە تونس یاخود گەشتیان کردووە و لە رێگا کێشەیان بۆ دروستبووە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی کۆچی نایاسایی لە وڵاتی تونسن، هەرچەندە پەڕینەوە لە تونسەوە بۆ ئیتاڵیا بە رێگای دەریای ناوەڕاستەوە تەنها هەشت کاتژمێرە بەڵام رێگەیەکی مەترسیدارە، هەربۆیە بەشێک لەو هاوڵاتییانە دوای بێسەروشوێنبوونی هاوڕێکانیان گەڕاونەتەوە هەرێم.

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان، جەختیکردەوە، لەئێستا لەگەڵ نوێنەرەکانیان لەسەرخەتن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو پەنابەرانە، گەر هەوڵەکانیان ئەنجامی نەبوو پەیوەندی بە دامەزراوە رەسمییەکانی ئەو وڵاتە و کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانەوە دەکەن.

بابەتی پێشتر

بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری ژاپۆنی هەژاند

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: بۆ پاراستنی ژینگەی هەولێر دووکەڵی وێستگەی خەبات چارەسەردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share