بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری ژاپۆنی هەژاند

بوومەلەرزەیەکەی بەهێز بەشی باشووری ژاپۆنی هەژاند و ئاگادارکردنی روودانی تسۆنامی لە ناوچەکە کاراکراوە.

دەزگای کەشناسیی ژاپۆن رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 بە پلەی رێختەر و (ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریکاش بە 7.1 پلە دیاریکردووە)، لە بەشی باشووری وڵاتەکەی رووداوە و چەقەکەی دوورگەی کیوشو بووە لە نزیک کەناراوی نیازاکی لە قوڵایی 30 کیلۆمەتردا.

راستەوخۆ لەدوای بوومەلەرزەکە، ئاگاداریی تسۆنامی دراوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی دەریا دەکرێت تا یەک مەتر بە درێژایی کەنارەکانی باشووری کیوشو و نزیک دوورگەی شیکۆکو.

تا ئێستا، قەبارەی زیانەکان و وردەکاریی دیکەی رووداوەکە ئاشکرانەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بەبۆنەی ڕێوڕەسمی ناشتنی عەلی خـ.ـامنەیی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئـ.ـێران ڕادەگرین

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، پێموابوو ئـ.ـێرانییەکان ڕقیان لە عەلی خـ.ـامنەییە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەبۆنەی ڕێوڕەسمی ناشتنی تـ.ـەرمی…
Total
0
Share