لە فەرەنسا باڵۆنی گەدە قەدەغەکرا

بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەسەر گەدە دروستیدەکات، دانانی باڵۆنی گەدە لە فەرەنسا قەدەغەکراو و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە داوای کشانەوەی دەکەن لە بازاڕەکاندا.

ئاژانسی نیشتمانیی فەرەنسی بۆ سەلامەتی دەرمان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەکارهێنانی ئەو جۆرە باڵۆنەی گەدە کە لە شێوەی کەپسولدایە و قووتدەدرێت کاریگەریی لاوەکی مەترسیدار دروستدەکات و داوای کشانەوەی دەکەین لە بازاڕەکاندا.

داواشی لە کۆمپانیای ئالۆریۆن کە بەرهەمهێنەری باڵۆنەکەیە کرد، کە بە زووترین کات باڵۆنەکە بکشێنێتەوە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی نەخۆش و سەلامەتییاندا.
ئەم جۆرە باڵۆنە، بە شێوەی کەپسول قووت دەدرێت کاتێک دەگات بە گەدە، دەکرێتەوە و بواری خواردن لە گەدەدا کەمدەکاتەوە، ئەو کەسانە ئەم جۆرە چارەسەرییە بەکاردەهێنن کە کێشی زیادەی جەستەیان هەیە و ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.

باڵۆنەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە گەدەدا دەمێنێتەوە و دواتر جەستە هەڵیدەمژێت و نامێنێت.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی دەکرێت ئەم جۆرە باڵۆنە ببێتە هۆی گیرانی ریخۆڵە یان کونبوونی گەدە، بۆیە مەترسیدارە بەکارهێنانی.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: بیرکردنەوەی لەرادەبەدەر دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی فشار و توڕەیی و بێزاری

بابەتی دواتر

دوو کەشتیوانی ئەمریکی لە بۆشایی ئاسماندا گیریان خواردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share