ئەم خواردنەوەیە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن

زاناکان بۆیان دەرکەوتووە ئاوی تەماتە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.

بەپێی Food Science and Nutrition، توێژەرانی زانکۆی تۆکیۆ توێژینەوەیەکیان لەسەر 481 کەس ئەنجامداوە و تێیدا دەرکەوتووە، خواردنەوەی ئاوی تەماتە بەبێ خوێ یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.

پاش 12 مانگ فشاری خوێنی ئەو کەسانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە کە بەردەوام ئاوی تەماتەیان خواردووەتەوە، هاوکاتی دابەزینی کۆڵسترۆڵیش.

توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە، ئەم کاریگەرییەی ئاوی تەماتە بەو هۆیەوەیە، ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە، کە یارمەتی دەرکردنی شلەمەنییەکانی ناو لەش دەدات، لە کاتێکدا کە مانەوەی ئەم شلەمەنییانە لە جەستەدا پەستان دەخاتەسەر خوێنبەرەکان و ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

جگە لەمە، توێژەران بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی خوێ و کەمکردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان و دابەزاندنی کێشی جەستە پێشنیازدەکەن.

بابەتی پێشتر

ڕێدبوڵ: کشانەوەمان بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە نەبوو

بابەتی دواتر

شەڕی ئۆكرانیا دەگاتە ئاستی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆم؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share