كۆچبەرە كوردەكانی ناو یەختەكەی یۆنان رزگاركران

نوێنەری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە ئەوروپا رایدەگەیەنێت، كۆچبەرە كوردەكان لەلایەن هێزی دەریاوانی یۆنانەوە رزگاركران.

لەو بارەیەوە پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە ئەوروپا راگەیاندووە، ئەمشەو ئەو كۆچبەرە كوردانە لەلایەن هێزی دەریاوانی یۆنانەوە رزگاركران كە لە كەنارەواكانی یۆنان بەلەمەكەیان كون بووبوو.

وتیشی، “زۆرینەی سەرنشینەكانی یەختەكە كوردبوون و خەڵكی رانیە، قەڵادزێ و رۆژهەڵاتی كوردستان بوون”.

جێی ئاماژە بۆكردنە، ئەمڕۆ یەختێك بە نزیكەی 70 كۆچبەری كوردەوە لە كەناراوەكانی یۆنان كون بوو و كە مەترسی بۆ سەرنشینەكانی دروستبووبوو.

بابەتی پێشتر

رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

رانیە.. دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share