كەركوك.. كەسێك براكەی خۆی كوشت و برازاكەشی برینداركرد

پۆلیسی کەرکوک بڵاویكردەوە، کەسێک بەدەستڕێژی گوللـە برایەکی خۆی کوشتووە و برازایەکیشی بریندارکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتییەک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی کوردستان (فەیلەق ) لەلایەن برایەکی خۆیەوە تەقەی لێکرا و بەوهۆیەوە گیانیلەدەستدا و کوڕێکی براکەی خۆشی بریندارکرد.

باسی لەوەشكردووە، دوای بەدواداچون و چاودێری توانرا ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرابکەن، برایەکی قوربانیەکە بوە هۆکارەکەشی کێشەی ماددیی بوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دا

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان پێشكەشی دادگای پێداچوونەوە كرد، لەسەر بڕیاری پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان…
Total
0
Share