راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شاری كەلار كەسێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو لە نزیك نەخۆشخانەی لایڤ لە كەلار، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا بە ئاراستەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب رۆیشتووە لە هاوڵاتییەكی داوە برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی 1943بووە، تیمەكانی هاتوچۆ لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.…
Total
0
Share