سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربووە و بەم زووانە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێم سەرجەم داتاكانی پەیوەست بە فەرمانبەرانی داوەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كە وردبینی دەكات و ئەوەش پێویستی بە كات هەیە و جەختیكردەوە و وتیشی، “مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ كێشەیەكی نییە”.
سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم دەشڵێت، “حكومەتی عێراق كە مووچەی خۆی تەواودەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و چاوەڕواندەكرێت بەم زووانە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم”.