راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە ئەگەری خۆڵبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت لە دوای نیوەشەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە باکوور و ناوەڕاستى هەرێم.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ شەممە لە کاتەکانى نیوەڕۆ و ئێوارەدا ئەگەرى بەرزبوونەوەی تۆزێکى سووک بۆ مام ناوەند هەیە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری سەرەكی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەمان دەستگیركرد

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەی هەولێریان دەستگیركرد، كە لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوت لە تەندروستكارێكیان دەدا.…
Total
0
Share