قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی لە یاکۆ بیرێندس، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد و گفتوگۆی چەند پرسێکیان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی هۆڵەندا لە ماوەکانی رابردوودا بۆ چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرمی ئابوری و چەند بوارێکی دیکە، هیوای خواست ئەم هاوکارییانە لە داهاتووشدا بەردەوامیان هەبێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستیی پەرەپێدان بە تواناکانی گەنجانی کارساز و داهێنەر، وەک تەورێکی گرنگ گفتوگۆکراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کارساز و داهێنەر کە یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەسەندنی ئابوری و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی هیوای خواستووە، هۆڵەندا لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی گەنجاندا هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

وەزارەتى خوێندنى باڵا هۆشداری دەدات بەو وەرگیراوانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە تا ئێستا پەیوەندییان بەو بەشەوە نەكردووە كە…
Total
0
Share