ئەو پیکابەی بە بکوژی ژنان ناودەبرا دەستی بەسەرداگیرا

ئەو ئۆتۆمبێلەی بە بکوژی ژنان ناودەبرا دەستی بەسەرداگیراو خاوەنەکەشی دەستگیرکرا.

لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە وا باسی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەکرا 22 جار فرۆشراوە و ئەو کەسانەی کڕیاری ئۆتۆمبێلەکەبوون هاوژینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

باس لە ئەوەش دەکرا لەبەر ئەو هۆکارە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە نرخەکەی بەرزکردووەتەوە.

بە بڕوای چالاکوانان، ئەوە بێڕێزییە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لەڕێگای داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە جوڵێندرا و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەنی ئێستای ئۆتۆمبێلەکە دەرچوو، هەروەها دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە حكومییەكانی عێراقەوە كێشەی مووچە چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق سوورن لەسەر بە بانكیكردنی مووچە لە رێگای بانكە…
Total
0
Share