راگەیەندراوێك لە ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی هەشت داواكراوی داعش رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوی ژمارە (1)ی خۆیدا دەڵێت، لەسەر بنەمای هەماهەنگی و هەواڵگریی، بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی عێراق زانیاریی دروست بەدەستهات لەسەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعشی لە یاسا هەڵهاتوو کە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون.

داواكراوان بە مەرامی خۆحەشاردان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبوون.

ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی دەشڵێت، دوای رەزامەندی دادوەری ئاسایش، لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر ئەو کەیسە دەستیپێکرد و دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون سەرئەنجام شوێنی مانەوەی داواکراوان دەستنیشانکران و خرانە ژێر چاودێریی هێزەکانیانەوە.

پاش دڵنیابوونەوە لە چەند ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە شەوانی (15، 16، 17، 23 و 26)ی ئازاری 2023 هەر هەشت تۆمەتبار دەستگیركران، كە بەرەگەز عەرەب-ن بە ناوەكانی (ع.خ.)، (ع.ن.)، (م.م.)، (ع.ف.)، (ئ.ف.)، (ئ. ن.)، (ق. ئ.) و (ع. ئ.).

لە كۆتایشدا روونیدەكاتەوە، لەبەر سەلامەتیی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان، بەشێک لە زانیارییەکان بە نهێنی هێڵرانەوە و سەرجەم دەستگیرکراوان رووبەڕووی دەسەڵاتی دادوەری کرانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی هەردوو وەزارەتی…
Total
0
Share