پرۆژەی رووناکی: 80%ـی بەشداربووانی پرۆژەی رووناکی کەمتر لە 81 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

پرۆژەی رووناکی نوێترین ئاماری پرۆژەی رووناکی سەبارەت بە پسوڵەی مانگی پێنج، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک، بڵاوکردەوە.

پرۆژەی رووناکی لە ئامارێکدا ئاشکرای دەکات، 50%ـی بەشداربووانی پرۆژەکە، کە ئەم مانگە داشکاندن و هاوکاریی پارەی پێشوویان بۆ گەڕێندراوەتەوە، لە هەولێر و سلێمانی کەمتر لە 20 هەزار دینار و لە دهۆکیش کەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوتەوە.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، “بەهۆی پاڵپشتیکردنی حکومەت و گەڕاندنەوەی 1.4 ملیار دیناری هاوبەشان، کە پێشتر نرخی پارەی زیاتریان داوە، هەروەها داشکاندن بۆ مانگەکانی سەرەتای بەشداربوون لە پرۆژەکە، زۆرینەی هاوبەشان بڕێكی کەم پارەیان بۆ هاتووەتەوە”.

پرۆژەی رووناکی ئاماژەی بەوەکردووە، لە گەڕانەوەی 1.4 ملیار دینارەکە، 60 هەزار خێزان سوودمەندبوون، نزیکەی 10 هەزاریان بەهۆی گەڕانەوەی ئەو پارەیەوە بۆ مانگی پێنج هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرناگیرێت.

دەشڵێت، “لە هەندێک گەڕەکدا هاوبەشی کارەبا هەبووە لە پارەی گەڕاوەدا، 80 هەزار دیناری بەرکەوتووە و بەهۆیەوە هیچ پارەیەکی بۆ مانگی پێنج نەداوە”.

پرۆژەی رووناکی ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەهۆی گەڕانەوەی پارە و بەشێکی داشکاندنەوە، 90%ـی دانیشتووانی گەڕەکی شادی لە هەولێر بۆ مانگی پێنج، هیچ بڕە پارەیەک نادەن، بە هەمان هۆکار 8%ـی شوێنە بازرگانییەکان، هیچ بڕە پارەیەک بۆ مانگی رابردوو نادەن.

بەپێی ئامارەکە، بڕی پارەی هاتووەوە بۆ ماڵان لە مانگی پێنج بەمشێوەیەیە:

50%ـی بەشداربووانی پرۆژەکە، بە هاوکارییەکەی حکومەت و داشکاندنەوە، لە هەولێر کەمتر لە 20 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، لە سلێمانی کەمتر لە 18 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

هەر بەگوێرەی داتاکان، بۆ مانگی پێنج، ئەو گەڕەکانەی داشکاندنیان بۆ نەکراوە و پارەی پێشووشیان نەبووە بۆ گەڕاندنەوە، 50%ـیان لە شاری هەولێر کەمتر لە 42 هەزار و، لە سلێمانی کەمتر لە 24 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 51 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

پرۆژەی رووناکی باسلەوەشدەکات، 80%ـی بەشداربووانی پرۆژەکە بە پاڵپشتیی حکومەت و گەڕانەوەی پارەی زیادەی پێشوویان، لە هەولێر کەمتر لە 48 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، لە سلێمانی کەمتر لە 32 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 61 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “80%ـی بەشداربووانی پرۆژەکە بەبێ هیچ پاڵپشتییەک، لە هەولێر کەمتر لە 72 هەزار کەمتر پارەیان بۆ هاتووەتەوە، لە سلێمانی کەمتر لە 43 هەزار دینار و لە دهۆک کەمتر لە 81 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە سەبارەت بە پێوەری زیرەک

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كاره‌بای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبایان دابینکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share