بەشێك لە مووچەخۆران لەبارەی شێوازی دابەشكردنی مووچە لە سبەینێدا ئاگاداردەكرێنەوە

بەرێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، “ئاگاداری سەرجەم كارگێڕیی خوێندنگەكانی خوێندنی كوردی دەكەینەوە كە سبەی دووشەممە 17ی ئادار مووچەكانیان بە دوو شێواز دابەشدەكرێت.”

راشیگەیاندووە: “سەرجەم ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیی و باخچەكان و خوێندنگەكانی داقوق كاتژمێر12ی نیوەڕۆ تاوەكوو كاتژمێر1ی پاشنیوەڕۆ لەدەروازە بن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی بانكی.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “سەرجەم خوێندنگە سەرەتاییەكان كاتژمێر1ی پاشنیوەڕۆ تاوەكوو كاتژمێر2ی پاشنیوەڕۆ لەدەروازە بن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی بانكی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار پەسەند دەکات

رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک پەرلەمانتار پەسەند دەکات. بڕیارە رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی…
Total
0
Share